Enes Duran,Rewa Mahmut Hasan
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری کولتوور و گەشتیاری تورکیا، نومان کورتوڵموش رايگەیەند "تۆ بێیت و لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی وڵاتێکی تر، هەوڵ بدەیت توندوتیژی و تیرۆر لە وڵاتی خۆتدا زاڵ بکەیت، ئەمە سوود بە هیچ سیاسییەک ناگەیەنێت، ئەمە سوود گەیاندنە بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی کە دەستیان سوورە بە خوێنی ئەم میللەتە، تیرۆر دەگاتە ئامانجی راستەقینەی خۆی لە رێگەی ئەو پڕوپاگەندە رەشانەوە".
نومان کورتوڵموش لەبارەی چاوپێککەوتنی سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و هاوسەرۆکی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، جەم ئۆزدەمیر لەگەڵ هەندێک ناوەندی میدیاییدا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا، نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو رێپۆرتاجەی کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ ئۆزدەمیردا داویانە بۆ رۆژنامەی بی زێت بەرلین، هەواڵێکی ئامانجدارە و هەڵمەتێکی ناشرینی دژ بە تورکیایە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تۆ بێیت و لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی وڵاتێکی تر، هەوڵ بدەیت توندوتیژی و تیرۆر لە وڵاتی خۆتدا زاڵ بکەیت، ئەمە سوود بە هیچ سیاسییەک ناگەیەنێت، ئەمە سوود گەیاندنە بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی کە دەستیان سوورە بە خوێنی ئەم میللەتە، تیرۆر دەگاتە ئامانجی راستەقینەی خۆی لە رێگەی ئەو پڕوپاگەندە رەشانەوە. دەبێت هەموو کەس ئەوە باش بزانێت کە بەرلین، لەندەن، پاریس و واشنتۆن چەندە ئاسایشی پارێزراو بێت ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئەنتاڵیا و قۆنیا هێندە ئاسایشیان پارێزراوە.