Bestami Bodruk
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
دیاربەکر - AA
ئێشکگری دایکانی دیاربەکر لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی لقی هەدەپە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، پێداگرانە بەردەوامە لە پێناو گەیشتن بە منداڵەکانیان کە رفێندراون بۆ شاخ.
دایکانی دیاربەکر کە هەدەپە بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی منداڵەکانیان بۆ شاخ لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان کردووە بە چالاکی دانیشتن و ئەمڕۆ لە هەزار و ٢١٧یەمین رۆژی چالاکییەکەیاندان.
دایکە نەجیبە چیفتچی لە قەزای شەمزینان سەربە پارێزگای هەکاری-یەوە بەشداری لە چالاکییەکەدا کردووە، بەمەبەستی گەیشتنەوە بە کوڕەکەی رۆشات کە هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا رفێندرا بۆ شاخ، ئاماژەی بەوە کرد کە کوڕە گەورەکەشی سامی چیفتچی کە باوکی چوار منداڵە، لەلایەن پەکەکەوە رفێندراوە بۆ شاخ و کوژراوە.
چیفتچی باسی لە ئازاری لەدەستدانی دوو رۆڵەکەی کرد و گوتی: "چووینە ساڵێکی نوێوە، ساڵی ٢٠٢٣ەوە. پشتیوان بەخوا و هێزی دەوڵەتەکەمان، هەموو دایک و باوکان بە رۆڵەکانیان شاد دەبنەوە. رۆڵەکانمان دەبەینەوە و دەڕۆینەوە. تا بە رۆڵەکانمان شادنەبینەوە لێرە ناڕۆین".
چیفتچی هەروەها داوای لە کوڕەکەی رۆشات کرد، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکاتەوە.
باوکە عەلی شاهین کە لە پێناو شادبوونەوە بە کچەکەی نوپەلدان کە هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا رفێندرا بۆ شاخ، بەردەوامە لەسەر چالاکی دانیشتن، ئەویش داوای لە کچکەکەی کرد خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات و گوتی: "چووینە ساڵی ٢٠٢٣ەوە. تا هاتنەوە منداڵەکانمان لێرە دەمێنینەوە. پشتیوان بەخوا رادەست دەبنەوە و هەموو منداڵەکان دێنەوە".