Şener Toktaş
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
بەدلیس - AA
لە پارێزگای بەدلیس ٣٧ کۆچبەری ئەفغانستانی کە لەناو مینیپاسێکدا بوون و بەڕێگەی نایاسایی هاتبوونە ناو تورکیاوە، دەستگیرکران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای بەدلیس، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان بەدلیس-بایکان خاڵێکی پشکنینیان داناوە.
تیمەکان لە میانی تێپەڕینی مینیپاسێک بە خاڵی پشکنینەکەدا داوایان لێکردووە بووەستێت، بەڵام شۆفێری مینیپاسەکە هەوڵیداوە بە ئاراستەی شاری دیاربەکردا هەڵبێت، هەربۆیە تیمەکان تەقەیان لە تایەی مینیپاسەکە کردووە و وەستاندویانە.
دوای پشکنینی مینیپاسەکە ٣٧ کۆچبەری بە رەگەز ئەفغانستانی دەستگیرکران کە بە رێگای نایاسایی هاتوونەتە ناو تورکیاوە، هەروەها شۆفێری مینیپاسەکەش دەستبەسەر کرا.
دوای کۆتایی هاتنی رێکارەکان، کۆچبەرەکان رادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەرانی پارێزگای وان کران.