Şener Toktaş
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
بەدلیس - AA
سەرەڕای سەختی کەشوهەوای ناوچەکە، تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی بەدلیس، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان رێگایان لێ نەگیرێت و دووچاری سەختی نەبنەوە، بەردەوامن لەسەر کارەکانی راماڵینی بەفری سەر شەقام و رێگا و بانەکان.
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی بەدلیس لە رێگەی ٧٥ کارمەند و ٥٠ ئامێرەوە، سەرقاڵی کردنەوەی ئەو رێگایانەن کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
لەگەڵ ئەوەی لە ناوچە بەرزەکان مەترسی هەرەسی بەفر هەیە، بەڵام تیمەکان بێ وچانانە بەردەوامن لەسەر کارەکانیان و بۆ ئەوەی رێگاوبانەکان دانەخرێن لەو ناوچانەی چەندین مەتر بەفر باریوە فیداکارانە کار دەکەن.
سەرۆکی تیمەکە، نایل ئاشیت باسی لەوە کرد کە تیمەکەیان حەوت رۆژ و ٢٤ کاتژمێر لەسەر کارن و رایگەیاند ''بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفرەوە ناچاربوون چەند جارێک رێگای ژمارەیەک گوند کە داخرابوون بکەنەوە''.
گوتیشی: ''لەگەڵ هاوڕێیاندا کاردەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان رێگەیان لێ نەگیرێت و بتوانن بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن. لەبەرئەوە زۆر سوپاسی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەم کە بێ وچانانە کار دەکەن، هەندێکیان ناتوانن بۆ ماوەی چەند رۆژێک بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بەهۆی دووری ماڵەکانیان و سەرقاڵ بوونیان بە کارەوە. ئەوەیش لە پێناو کار ئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان''.
نایل ئاشیت باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ ٤،٥-٥ مەتر بەفر لە ناوچەکە باریوە و رایگەیاند ''کەشوهەوایەکی سەخت بەڕێ دەکەین. پایتەختی بەفر بەدلیس-ە''.