Ali İhsan Çam
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "رێكخراوی به‌رگریی تورك، هێزی میللیی كۆماری توركی قوبرسی باكووره".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی "TRT Haber"دا له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ده‌ربڕینی ئێجگا نیگهرانیكهریان له‌باره‌ی رێكخراوی به‌رگریی تورك گوێ لێ بووه و گوتی: "رێكخراوی به‌رگریی تورك، هێزی میللیی كۆماری توركی قوبرسی باكووره و هێمای به‌رخودانی توركه‌كانی قوبرسه".
چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوهێنانی رێكخراوی به‌رگریی تورك له‌گه‌ڵ كوشتار، چالاكیی نایاسایی و مافیاكاندا هه‌موو كه‌سێكی نیگه‌ران كردووه و گوتی: "پرسی قوبرس پرسێكی سیاسیی نیشتمانییه، له‌وانه‌یه له بابه‌تی دیكه‌دا تێڕوانینمان جیاواز بێت، به‌ڵام دۆزی قوبرس دۆزی هه‌موومانه. قوبرس دۆزی توركه‌كانی قوبرس، توركیا و گه‌لی توركیه. بۆیه ئێواره‌ی دوێنێ كه ئه‌وه باس كرا من سه‌ره‌تا باوه‌ڕم نه‌كرد، دواتر جارێكی دیكه گوێم لێ گرت، به‌ڕوونی خانمێك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ئه‌م قسه‌یه ده‌كات، زۆر نیگه‌ران بووم به‌وه. هیوادارین روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بدات، چونكه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی له قوبرسی تورك و له توركیا لێكهوتهوه. مرۆڤ پێویسته وریا بێت له‌وه‌ی ده‌یڵێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه یه‌كێك له دوو بابه‌ته گرنگی پرسی قوبرس دابه‌شكردنی داهاتی هایدرۆكاربۆنه، گوتی: "نازانین چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوبرس به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی به رێگای سیاسی دێته دی یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوبرسی رومی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی داهاتی هایدرۆكاربۆن رازی ببێت، یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گوشاری لێ بكات و ئه‌ویش رازی ببێت، زۆر ئاسان ده‌بێت. هه‌ردوولا له رێگای كۆمپانیاكانه‌وه به میكانیزمه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت به برابه‌شی داهاته‌كه دابه‌ش بكه‌ن. قوبرسی توركیا زۆر داواكاری بونیادنه‌رانه‌ی پێشكه‌ش كردوون، به‌ڵام قوبرسی روومی ره‌تی كردوونه‌ته‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یۆنان پێشێلكاری له دوورگه له چه‌ك داماڵدراوهكانی ئیجه‌دا كردووه دوو نامه‌یان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردووه، گوتی: "چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین. ئه‌م دوورگانه له رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان و رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی پاریس به‌و مه‌رجه به یۆنان دراون له چه‌ك دابماڵدرێن، كه‌چی یۆنان له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی كردووه به‌و پێشێلكارییه. له نامه‌كانیشدا ئاماژه به‌وه بابه‌ته دراوه. ئه‌گه‌ر یۆنان واز (له‌و پێشێلكارییه) نه‌هێنێت ئه‌وا سه‌روه‌ری دوورگه‌كان ده‌بێته جێی مشت‌ومڕ".