توركيا

بە بەشداری کۆمەڵەی یاساناسان کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی و برایەتیی و دیموکراسیی کۆبووەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی یاساناسان، مەلیح گولسەرەن: "ھیوادارین پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە دەستوورێکی نوێی مەدەنی کە ھەموو گەلەکەمان لە ئامێز بگرێت بەرز ڕابگیرێت".

Gazi Nogay, İsa Toprak  | 02.10.2025 - نوێکردنەوە : 02.10.2025
بە بەشداری کۆمەڵەی یاساناسان کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی و برایەتیی و دیموکراسیی کۆبووەوە

TBMM

ئەنقەرە - AA

لە کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسییدا کە لە پەرلەمانی تورکیا بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" دامەزراوە، کۆمەڵەکانی یاسا و ئەکادیمیستە یاساناسەکان بیروڕای خۆیان لە بارەی پرۆسەکە دەربڕی.

بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ١٣هەمین کۆبوونەوەی کۆميسیۆنەکە لە پەرلەمان بەڕێوەچوو.

سەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان، مەلیح گولسەرەن ڕایگەیاند: "ھیوادارین پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە دەستوورێکی نوێی مەدەنی کە ھەموو گەلەکەمان لە ئامێز بگرێت بەرز ڕابگیرێت".

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی سۆسیال دیموکرات، کەمال ئاککورت ڕایگەیاند: "پێویستە لە چوارچێوەی بنەمای ئاشتەوایی لە وڵات و ئاشتیی لە جیھاندا کار بکرێت".

سەرۆکی گشتیی دەزگای توێژینەوە یاساییەکان، حەسەن ئۆیماک ڕایگەیاند: "پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە ئەم پڕۆسەیە دڵسۆزانەیە. پێویستە لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتییدا هەموو چەکەکان ڕادەست بکرێن یان لەناو ببرێن. بە هەمان شێوە پێویستە لە چەند پرۆسەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی ئەو پێکھاتانەی پەیوەندیان بە ڕێکخراوەکەوە هەیە لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتییدا جێبەجێ بکرێت، پێویستە لە نزیکەوە چاودێری ئەم پرۆسەیە بکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن