توركيا

بە بۆنەی دیاریکردنی ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەم "ڕۆژی جیهانی خێزانی زمانی تورکی" ڕێوڕەسمێک ڕێکخرا

جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان کورشاد زۆرلو: "ئەم بڕیارە مێژووییە، دەرخەری ئەوەیە کە زمانی تورکی بە هەموو پێوەرەکانی لەسەرانسەری جیهان دا زیندووە. ئەوە بیر و ڕووحی هاوبەشی گەلی تورکە و هەموومان بە شوناسێکی کولتووری هاوبەش دەبەستێتەوە".

Bahtiyar Abdülkerimov  | 04.11.2025 - نوێکردنەوە : 04.11.2025
بە بۆنەی دیاریکردنی ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەم "ڕۆژی جیهانی خێزانی زمانی تورکی" ڕێوڕەسمێک ڕێکخرا

Taşkent

سەمەرقەند - AA

لە شاری مێژوویی سەمەرقەند'ی ئۆزبەکستان، بە بۆنەی بڕیاری ڕێکخراوی پەروەردە، فێکردن و رۆشنبیری سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNESCO)، بۆ دیاریکردنی ١٥ی کانوونی یەکەم وەک "ڕۆژی جیهانی خێزانی زمانی تورکی" ڕێوڕەسمێک ڕێکخرا.

بڕیارەکەی یونسکۆ لە میانی ٤٣هەمین کۆنفرانسی گشتی ڕێکخراوەکەیە کە بە ئامادەبوونی پێنج هەزار بەشداربوو لە ١٩٤ وڵاتی جیهان لە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت.

لە ڕێوڕەسمەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان و سەرۆکی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی تورک کورشاد زۆرلو، نوێنەری تایبەتی تورکیا لە یۆنسکۆ گولنور ئابیت و هەروەها سەرۆکی وەقفی میرات و کولتووری تورکیا ئاکتوتی رائیمکۆلۆڤا نوێنەرایەتی تورکیایان کرد.

لە گوتارێکدا بۆ بەشداربووان، کورشاد زۆرلو گوتی: "ئەم بڕیارە مێژووییە، دەرخەری ئەوەیە کە زمانی تورکی بە هەموو پێوەرەکانی لەسەرانسەری جیهان دا زیندووە. ئەوە بیر و ڕووحی هاوبەشی گەلی تورکە و هەموومان بە شوناسێکی کولتووری هاوبەش دەبەستێتەوە". گوتیشی، لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس بە زمانی تورکی قسە دەکەن.

جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان کورشاد زۆرلو جەختی لەوەش کردەوە کە پێشکەوتنی پەروەردە بە زمانی تورکی لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیهان لە رێگەی ئەنیستیتیوتی یونس ئیمرە، دەرخەری قورسایی ئەو کولتوور و زمانەکەیە و گوتیشی، "ڕکابەری لە نێوان زمانەکان، لە ڕاستیدا، ڕکابەتی ناو کولتووری نەتەوەکانە".

زورلو گوتیشی، "هێزی زمانی تورکی نەک تەنیا لە ڕابردوو، بەڵکو لە توانای بەهێزی بۆ کاریگەردانانە لە داهاتوودا لەسەر زانست و هونەر و جیهانی دیجیتاڵدا و هەتا ئەو کاتەی کە زمانی تورکی زیندووە، ئێمەش زیندوو و هەین".

کورشاد زۆرلو کە هاوکات سەرۆکی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی تورکە، ڕاشیگەیاند کە بڕیاری یۆنسکۆ ئەنجامی هاوکاری نزیکی نێوان تورکیا و وڵاتانی تورک زمانە و گوتیشی: "ئەو دەستکەوتە، سەرکەوتنێکی هاوبەشە بۆ هەموو ولاتانی تورک و نیشانەی یەکگرتوویی کولتوورییانە".

زۆرلو وەبیریشی هێنایەوە کە دیاریکردنی ١٥ی کانوونی یەکەم هاوکاتە لەگەڵ خوێندنەوەی کەتیبەکانی ئورخون (کە بە زمانی تورکی کۆن نووسراوە) لە لایەن زانای دانیمارکی و ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی یەکگرتوویی زمانی تورکی و ڕێزگرتن لە جیهانی تورک دەناسرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın