توركيا

بە ئامادەبوونی سەرکۆمار ئەردۆغان زیاتر لە ٤٥٥ هەزار یەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت

Orhan Onur Gemici  | 27.12.2025 - نوێکردنەوە : 27.12.2025
بە ئامادەبوونی سەرکۆمار ئەردۆغان زیاتر لە ٤٥٥ هەزار یەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر لە ٤٥٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و شوێنکار ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی ٤٥٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، خانووی گوند و شوێنکاری بە "سەرکەوتنی باوەڕ و هەوڵێکی بێ وێنەیە لە جیهاندا" پێناسە کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە پارێزگای هاتای بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر لە ٤٥٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و شوێنکار ڕادەستی خاوەنەکانیان بکات کە لە ڕووداوی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣دا کە بە "کارەساتی سەدە" ناسراوە، زیانیان بەرکەوتووە.

لە پەیامێکدا کە بەو بۆنەیە بڵاوی کردووەتەوە، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاندووە، "حەزڕەتی عومەر دەفەرموێ،" 'سەبرگرتن، خۆ چەماندنەوە نییە بەڵکو خەباتە'. لە ڕاستیدا ئەو کاتانەی کە فرمێسکمان لە ناخماندا هێشتەوە، بەڵام گۆڕەپانی خەباتمان چۆل نەکرد. بە ڕێبەرایەتی سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەورەترین هەڵمەتی پەرەپێدانی شارسازی و ڕادەستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونمان تەواو کرد.. ئەوە سەرکەوتنی باوەڕ و هەوڵێکی بێ وێنەیە لە جیهاندا".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın