Yusuf Aydın Deniz,1 23
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری ئیجه كه له‌ژێر ناوی "دیدگای ناوچه‌یی له‌ژێر رۆشنایی پێشهاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا" ئه‌نجام درا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له ئه‌مریكا ئه‌نجامدران باڵانسی جیهان تێكچووه و گوتی: "به‌تایبه‌تیش ئه‌و بڕیاره ئاره‌زومه‌ندانه‌ی رۆژانه ده‌رده‌كرێن، ده‌مێكه هاوسه‌نگیی كاری جیهانیان گۆڕیوه، جیهان ده‌ستیكردووه به‌وه‌ی كه رۆژانه قه‌یرانی نوێ و قۆناغێكی پیشبینی نه‌كراو تیایدا سه‌رهه‌ڵبدات. بڕیاری ئه‌مریكا به‌ئاراسته‌ی ناوچه‌كه‌مان، بڕیاری سزا بۆ سه‌ر دراوسێی خۆرهه‌ڵاتمان ئێران، ئه‌و گوشار و سزایانه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به به‌كارهێنانی دۆلار و دراوی بیانی ده‌یكاته سه‌ر ئابووریی رووسیا و ناوچه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كاته سه‌ر پێشهاته هه‌رێمییه‌كان".
بینالی یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ورووبه‌ری توركیا به تایبه‌ت له باشووری سنووره‌كانی ئاژاوه‌یه‌كی ترسناك، تیرۆر، بۆشایی حوكمڕانی، خوێن و فرمێسك هه‌یه و گوتی: "رووداوه‌كان به جۆرێك نین كارنهكهنه سه‌ر توركیا. ئێمه باجی زۆر ده‌ده‌ین ماوه‌ی هه‌شت ساڵه، به‌ڵام وێڕای هه‌موو شتێك له پێناو (پاراستنی) ئه‌و میراته‌ی له باوباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه و له پێناو به‌هاكان، مێژوو و كولتوورمان چی پێویست بێت ده‌یكه‌ن به جۆرێك كه له ئێمه بوه‌شێته‌وه".