İhsan Muhammet
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
مووسڵ - AA
دیمەنەکانی ئەم شارە کاتێک پیایدا تێپەردەبیت جیاواز لە وێرانەی شارەکە کە بەرچاو دەکەوێت و بە ھەزاران ئۆتۆمبیل دەبینرێت کە بە سووتاوی بەجێ ماون و شەقامەکانی ئەم شارەیان تەنیوە و کوچە و کوڵانەکانیان پێ گیراوە، دیمەنی جۆراوجۆری سووتان و پەککەوتنی ئەم ئۆتۆمبیلانە بە جۆریکن کە بە بینینیان سەرسام دەبیت ھەندێک لە بەرزایی ماڵەکانن و ھەندێکی تر کەلەکەکراون لەسەر یەک و ھەندێکی تر لە ناوەڕاستی شەقامەکان بەدوای یەکدا و بە سووتاوی و پەککەوتوویی ریزیان بەستووە.
شەڕی دژ بە داعش بەزەیی بە مودیل و جۆری ئۆتۆمبیلەکانیش نەکرد کە چەندان کەس خەونیان بە بۆنی ئۆتۆمبیلیکەوە دەبینی و یان خاوەنی ئۆتۆمبیلەکان پێش ھاتنی داعش لە شەقامەکانی ئەم شارەدا سەمای شەقامیان بە ئۆتۆمبیلەکانیان دەکرد.
شاری مووسڵ پێش ھاتنی داعش لە سالی ٢٠١٤ شارێک بووە کە جوانیيەکەی و بوونی سەدان مەزارگە و سەدان شوێنی دێرین و بوونی بازرگانیيەکی زۆر لە شارەکەدا سەدان بازرگان و گەشتیارانی بۆ خۆی رادەکیشا، بەڵام لە ئیستادا وێرانیەکی تەواو بەرۆکی ئەم شارەی گرتووە. ھەر شەقامێک لێی ئەروانی بۆنی بارووت و بۆنی ساردی جەستە بێ روحەکانی لی دێت، شەقامەکانی ئەم شارە بۆنی سووتانی ئۆتۆمبیلەکان و لاستیکی ئۆتۆمبیلەکانی لێ دیت کە پێشتر لەسەر شەقامەکان جوانی خۆیان دەردەخست.
لەگەڵ ھاتنی داعش چەندان پێشانگای ئۆتۆمبێل بڕێکی زۆر ئۆتۆمبیلیان جێھێشت یان بە نرخێکی کەم بە کڕیارانیان فرۆشت یان لە لایەن داعشەوە دەست بەسەر پێشانگاکاندا گیرا و ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ کاروباری خۆیان و یان بۆمبڕێژیان دەکردن و بە ھێزەکانی عێراقدا دەیانتەقاندەوە.