Eşref Musa
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
عه‌زاز – AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی سووریا، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان وه‌ك خۆی به سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، سوپاسی ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد و خه‌ڵاتی رێزلێنانی به كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌خشی.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی سووریا، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی خێڵ و هۆزه‌كانی سووریا له شارۆچكه‌ی عه‌زاز خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌شی كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سووریا، عومه‌ر كۆپاران'ه‌وه وه‌رگیرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌نگی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته جیهان و گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له گه‌یاندنی داواكاریه ره‌واكانی گه‌لی سووریا. به‌هۆی ئه‌و ره‌نج و ماندووبوونه‌ی كێشاوییانه سوپاسی یه‌ك به یه‌كی كارمه‌ندانی دیسكی سووریا له ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كه‌ین. ئه‌م رێزلێنانهیش پێشكه‌شی ئه‌وان ده‌كه‌ین".