Sarmand Hameed
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، هاکان کاراچای سەردانی کۆمەڵگای ئیبراھیم خەلیل-ی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری کۆمەڵگاکە پێشوازی لێکرا.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل، سەرپەرشتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی یٔیبراھیم خەلیل، حەمید عەلی و بەرپرسانی کۆمەڵگاکە پێشوازییان لە کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، هاکان کاراچای و شاندی یاوەری کرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، لە کۆبۆنەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگی و باشترکردنی پەیوەندییەکان و جمۆجۆڵی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیادا کراوە.
کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لە قەزای زاخۆ سەربە پارێزگای دهۆک تاکە دەروازەی وشکانیی سەرکییە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.