Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ناو فەرماندەیی هێزەکانی وشکانیی تورکیا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٧ کەس دەرکرا کە حەوتیان چالاکن.
لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ٢٧ ئەفسەرەی بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و حەوتیان هێشتا لەسەر کارن دەرکەوتووە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندیان بە ئیمامەکانی رێکخراوەکەوە کردووە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان.