Hasan Hüseyin Kulaoğlu,Halil Demir
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥٢ كه‌س له ١٧ پارێزگای توركیا ده‌رچوو.
هۆبه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا، به هۆی په‌یوه‌ندیكردن به "ئیمامه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ" له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌واڵ پێدان له ناو رێكخراوه‌كه، لێدوانی دانپیادانهران و ده‌ستنیشانكردنیان بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٢ كه‌س له ١٧ پارێزگای توركیا ده‌ركرد كه شه‌شیان ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز و عه‌ریفی شاره‌زان و ٤٦هكهی دیكه‌یشیان قوتابیی سه‌ربازی دوورخراوه‌ن.
تیمه‌كانی ئاسایشی ئیستانبوڵ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه تاكوو ئێستا به‌رده‌وامه، ژماره‌یه‌كی زۆر له تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون.