Yusuf Soykan Bal
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی رێختەر قەزای گۆکسون'ی لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ٠٤:٢١ی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک رووی دا کە گوڕەکەی چوار پلە بوو و چەقەکەی قەزای گۆکسون سەر بە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.