Tuğba Altun
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەرەکۆنەی پلانەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ زیادکردنی چالاکییەکانی بنیاتنانی یەکەی نیشتەجێبوون و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نایاسایی نوێی لە لانی کەم لە ١٩ ناوچەی کەناراوی رۆژئاوا.
سەبارەت بە چالاکییەکانی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نایاسایی لە خاکی فەڵەستینی داگیرکراودا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرەکۆنەی پلانی بەرپرسانی ئیسرائیل کراوە بۆ زیادکردنی چالاکییەکانی بنیاتنانی یەکەی نیشتەجێبوونی نایاسایی و دروستکردنی چوار هەزار و ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێی لە لانی کەم لە ١٩ ناوچەی کەناراوی رۆژئاوادا.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەم هەنگاوانەی حکوومەتی ئیسرائیل کە زیانی بەرچاو بە زەمینەی ئاشتیی درێژخایەن دەگەیەنێت و پێشێلکاری تەواوە بەرامبەر یاسای نێودەوڵەتیی و یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێگەی قبوڵ نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی هەوڵەکانی چارەسەری دوو دەوڵەتی بە ئاڕاستەی بوونی دەوڵەتێکی فەڵەستینی خاوەن سەروەری و سەربەخۆ و جوگرافی یەکگرتوو لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودسی رۆژهەڵاتە''.