Muhammed Nuri Erdoğan
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق، دەستیگرتووە بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی پەکەکەدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: ''هەڵمەت بۆ سەر تیرۆریستان درێژەی هەیە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی سوپای تورکیادا لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی تیرۆریستاندا کە پێکهاتووە لە؛ ١٤٥ تەقەمەنی ٤٠ x ٥٣ ملم MK-19 B/A، ٢٠ پارچە تەقەمەنی ٤٠ x ٥٣ ملم MK-19 B/A، حەوت پارچە تەقەمەنی ٢٩ x ٣٠ ملم AGS-17 B/A''.