بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە ماڵاتیای هەژاند
Ankara
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٨:٤٤ خوولەکی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٤.١ بەپێوەری ڕیختەر پارێزگای ماڵاتیای هەژاند.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD) بڵاو کراوەتەوە، کاتژمێر ٠٨:٤٤ خوولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بەپێوەری ڕیختەر ناوەندی پارێزگای ماڵاتیای هەژاندووە.
بە پێی هەواڵەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧ کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕووی داوە.