Tunahan Akgün,İzzet Mazı
19 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2022
مەڕەش-AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه له بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له شارۆچكه‌ی پازارجک سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، رێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
له شارۆچكه‌ی پازارجک كه شه‌پۆلێكی به‌فربارین گرتوویه‌تییه‌وه، بههۆكارێکی نادیار ته‌قینه‌وه له بۆرییه‌كی نه‌وتدا روویدا.
ئه‌و ئاگره‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا درووست بوو، رێگای سه‌ره‌كی نێوان مه‌ڕه‌ش-عه‌نتابی گرته‌وه.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و رێگای هاتوچۆی نێوان مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
هاوكات له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، عومه‌ر فاروق جۆشكون له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی رایگه‌یاند: "له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه و سوپاس بۆ خودا زیانی گیانی نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆرییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت (بۆتاش)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٩:٣٠ له ٥١١ههمین كیلۆمه‌تری بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق-توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به هۆكارێك كه تا ئێستا نه‌زانراوه روویداوه و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه:
"تیمه‌كانی بۆتاش ده‌ستبه‌جێ رۆیشتنی نه‌وتیان وه‌ستاندووه و له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی ئاسایشی ته‌كنیكیدا، نزیكترین قفڵه‌كان له ناوچه‌ی رووداوه‌كه گیراونه‌ته‌وه. هه‌وڵه‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر ئاگر كوژێنه‌وه و تیمه‌كانی باری له‌ناكاوی بۆتاشه‌وه به‌رده‌وامه".