Yılmaz Kazandıoğlu
13 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
هه‌كاری – AA
له رێگای كردنه‌وه‌ی "مۆزه‌خانه‌ی ئه‌رشیفی شار"ه‌وه له قوتابخانه‌ی ئایینیی مه‌یداندا، هه‌م مێژووی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌كاری بۆ نه‌وه‌ی نوێ ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شبێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گرنگ.
زانكۆی هه‌كاری به‌رده‌وامه له‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئایینیی مه‌یدان له ١٧٠٠-١٧٠١ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وكاتی ناوچه‌كه، ئیبراهیم به‌گی كوڕی عیزه‌دین بونیات نراوه بكاته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری كه ساڵی رابردوو نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه.

له‌و میانه‌یه‌دا ده‌ست به‌كاركردن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی "مۆزه‌خانه‌ی ئه‌رشیفی شار" له ناو ئه‌و قوتابخانه ئایینییه‌دا بكرێته‌وه كه په‌یكه‌ری له مۆم دروستكراو و ئه‌و سیمبولانه‌ی گوزارشت له كلتوری شاره‌كه و قوتابخانه‌كه ده‌كه‌ن له مۆزه‌خانه‌كه‌دا دابندرێن. به‌مه‌ش هه‌م مێژووی سه‌دان ساڵه‌ی ناوچه‌كه بۆ نه‌وه‌ی نوێ ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شبێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی گرنگ.
مامۆستا له زانكۆی هه‌كاری و رێكخه‌ری پڕۆژه‌كه، مورداد ئادیامان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به نیازی كردنه‌وه‌ی كافتریا و كتێبخانه، گۆڕه‌پانی كار، كتێبخانه‌ی شار و عهنتیكهخانهین. پێشتر له پارێزگاكه‌ی ئێمه مۆزه‌خانه نه‌بوو. بوونی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه بۆ ئێمه زۆر گرنگه".
ئادیامان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌رشیفی عوسمانی و به‌رهه‌مه‌كانی زانایان له مۆزه‌خانه‌كه به‌رده‌ست ده‌بن بۆ لێكۆڵه‌ر و قوتابییان.
