14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
ئادانا - AA
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شاری ئادانا، لێکۆڵینەوەیان لە چەند گومانلێکراوێک دەست پێ کرد کە بەشداری خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتیان کردووە و بە بەرد و مۆڵۆتۆف هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیس.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٠ گومانلێکراو دەرکرا.
تیمەکانی ئاسایش بە هاوکاری پۆلیسی هێزی تایبەت سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان ئەنجامدا.
تۆمەتبارەکان دوای دەستگیرکردنیان رادەستی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش کران.