Güç Gönel,İbrahim Halil Aktürk,Başak Akbulut Yazar,Metin Tokgöz,Alparslan Ermiş,İlyas Kaçar
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
له ئیستانبوڵ كاریگه‌ری باران و باهۆز درێژه‌ی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی که‌شناسی چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێستا هۆشداریان دا له سه‌رهه‌ڵدانی، به‌یانی دوێنێ باهۆزێكی به‌هێز ئیستانبوڵی گرته‌وه و كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆ زیادی كرد و بووه هۆی هه‌ڵته‌كاندنی سه‌قف و هه‌ڵكه‌ندنی داره‌كان، به درێژایی شه‌ویش به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام خێراییه‌كه‌ی كه‌مێک كه‌می كرد.
له‌گه‌ڵ هه‌لكردنی باهۆزه‌كه، هاوكات له زۆر ناوچه‌ی ئیستانبوڵ باران باری.
به‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه لە کادیکۆی، ئوسکودار، ئاتاشه‌هیر، ئومرانیه، ماڵته‌په، بایرام پاشا، سوڵتانغازی و ئارناوتکۆی سەربانی چەند بینایەک رووخان و چه‌ند دره‌ختێكیش شكاون.
خراپی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شته ده‌ریاییه‌كان دروست كردووه، هاوكات به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌وه گه‌شته‌كانی ناو شار هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
بەھۆی باھۆزەکەوە کەشتی Ro-Ro بەناوی "AYİŞ 1" کە کێشی ٨٠٨ گرۆستۆنە و ٦٧ مەتر درێژە دوێنێ لەنگەری گرت و لە کاتەکانی نیوە شەوەوە کەوتووەتە سەر لا و ئاوی تێچووە، بەڵام بەھۆی بەھێزی باھۆزەکەوە ھێشتا دەست نەکراوە بە کارەکانی رزگارکردنی لەژێر ئاوکەوتن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له كه‌شناسی ناوچه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، باهۆزی لۆدۆس كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه، ئه‌مڕۆ ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٨:٠٠ كاریگه‌ری نامێنێت.