Muhammed Ali Kamal
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوودی بانكی له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "تا به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی دراویش چاك ده‌بێت. ئه‌مه هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته كرد.
له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵ، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه كه بگاته له‌سه‌دا ١٠. پێشبینی ئێمه لانی كه‌م له‌سه‌دا ١٠یه به‌ڵام ره‌نگه زیاتر بێت".
سه‌باره‌ت به سوودی به‌رزی بانكیش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "سوود هۆكار و هه‌ڵاوسان ئه‌نجامه. له ئێستادا سوود داده‌به‌زێنین و پشتیوان به‌خودا هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه هه‌ڵاوسانیش داده‌به‌زێت".
گوتیشی: "به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبه‌ز و دابهزپێكردنی نرخی دراو-سوود بووینه‌ته‌وه.هه‌ر بۆیه ته‌نها ئێمه ده‌توانین ئه‌مه رابگرین. رێگه ناده‌ین گه‌شه‌كردن ناسه‌قامگیر بكه‌ن و ئێمه له‌م پێچهش ده‌رده‌چین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگهێشتی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه‌یه وه‌به‌رهێنه‌رە بیانییه‌كان وه‌به‌رهێنانی درێژ مه‌ودا بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی وه‌به‌رهێنانی درێژ مه‌ودایان له توركیا كردووه هه‌میشه له قازانجدا بوون و ده‌بن".
سه‌باره‌ت به‌و مۆدێله‌ی ئابوورییش كه له ئێستادا په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی مۆدێلی نوێی ئابوورییه‌وه، دژی ئه‌و پاره‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه كه سوودی به‌رز رایده‌كێشێت. له‌رێی سوودی نزمه‌وه پشتیوانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر هاته سه‌ر باسی هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: "لهههناردهدا له دۆخێكی زۆر باشداین. له ئێستادا بۆ ٢١٥-٢٢٠ ملیار دۆلار هه‌ڵكشاوه، تا كۆتایی ساڵ بۆ سه‌روو ٢٢٠ ملیار هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌مانه ژماره‌ی پێوانه‌یی توركیان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان واده‌یه‌كی بۆ دابه‌زاندنی زیاتری سوودی بانكی دانا و رایگه‌یاند: "تا به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی دراویش چاك ده‌بێت. ئه‌مه هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه".
گوتیشی: "ئامانج ئاسووده‌كردنی گه‌ل و بازرگانهكانمانه له‌رێگه‌ی سوودی نزم و ده‌سته‌به‌ركردنی وه‌به‌رهێنانی زیاتره".