Harun Kutbe
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو ٦٧ وێنەی خستە دەنگدانەوە کە پەیامنێرانی ئاژانس لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا تۆماریان کردبوو.
لە ئەنجامی دەنگدانەکەشدا باشترین وێنەکانی سێ بوار دیاری دەکرێن کە بریتین لە بوارەکانی "هەواڵ"، "شێوازی ژیان" و "وەرزش".
لە کۆی ٨٢٥ هەزار وێنەی فۆتۆگرافی ٦٧ وێنە هەڵبژێردراون کە ٢٦یان تایبەتن بە بواری هەواڵ، ٢٤یان تایبەتن بە بواری ژیان و ١٧شیان تایبەتن بە بواری وەرزش.
وێنەکان لە ماڵپەڕەکانی "aa.com.tr/yilinfotograflari" و "aa.com.tr/photooftheyear" نمایشکراون و هاووڵاتییان لە سەرتاسەری جیهانەوە تا ٣١ی کانوونی یەکەم دەتوانن دەنگیان لەسەر بدەن.
01.12.2021 دەنگدان لەسەر "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد
ئاژانسی ئانادۆڵو ٦٧ وێنەی خستە دەنگدانەوە کە پەیامنێرانی ئاژانس لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا تۆماریان کردبوو.