Fırat Taşdemir,Sarp Özer
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئاماری تایبەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی تشرینی دووەم خستەڕوو.
لەو بارەیەشەوە ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٦١ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراون کە ١٧یان ئۆپەراسیۆنی گەورە بوون و تیایاندا، ١٦٩ تیرۆریست لە چالاکی خراون، بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چالاکی خراون، گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٢٩ تیرۆریست.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانی ئەم مانگەدا، ٧٥٦ کەس دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بەڕێگای نایاسایی لە سنوورەکان بپەڕنەوە، لەو ژمارەیەش ٥١یان ئەندامی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بوون و ٢٤ هەزار و ١١٨ کەسیش رێگرییان لێکراوە لە سنوور بپەڕێنەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئاماری پێشێلکارییەکانی یۆنانی لە ماوەی ئەمساڵدا خستووەتەڕوو کە بریتین لە ٣٢١ جار بەزاندنی ئەو دوورگانەی لە دەرەوەی سنووری سەربازیین لەلایەن فڕۆکە و کەشتی سەربازیی یۆنانییەوە.