Sangar Hamad Azeez
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بە یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی چیای زەرتک و هێزەکانی پیشمەرگەیان لە ناوچەکە بەسەر کردەوە و لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی شەڕ زانیارییان لە فەرماندەکانی پێشمەرگە وەرگرت.
یڵدرم بە یاوەری شاندێکی پایەبەرزی وڵاتەکەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەغدا و دوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ کەوت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی بەجیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێم، چیای زەرتک و هێزەکانی پیشمەرگەی بەسەر کردەوە.