Sangar Hamad Azeez
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند: "کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغانە. ھەوڵدان لە ئێمەو بڕیاریش بۆ گەل و پارێزگاریش لە خوداوەیە".
باخچەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بڵاو کردەوە.
باخچەلی رایگەیاند: "کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغانە. ھەوڵدان لە ئێمەو بڕیاریش بۆ گەل و پارێزگاریش لە خوداوەیە".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلیدەڵێت: "رێگای بەردەم تورکیا کراوەیە، نەخشەرێگای دیموکراتی بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی کۆماری حکوومەت دیاریکراوە".
باخچەلی لە درێژەی تویتەرکانیدا رایگەیاند: "لەو کۆبوونەوە ئەرێنییە لەگەڵ بەرێز سەرکۆمارمان ئەنجامم داوە، گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی مێژوویی".