Abdullah Shukur
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، سادی گوڤەن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا گوتی: "لە روانگەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە ھیچ وادەیەک بۆ ئێمە کێشەی نییە و ئێمە ئامادەین".
گوڤەن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە بەردەم باڵەخانەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سادی گوڤەن لەبارەی کاتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا گوتی: "لە روانگەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە ھیچ وادەیەک بۆ ئێمە کێشەی نییە و ئێمە ئامادەین".
سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، سادی گوڤەن گوتیشی: "دوای داواکاری پەراوی پێویست لە سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی، پاشان رایدەگەێنین کە کام پارت مافی بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنەکاندا دەبێت".