باخچەلی: ''چوونی پەرلەمانتاران بۆ ئیمرالی بۆ وەرگرتنی پەیامەکان، پرۆسەکە زۆر بەهێزتر دەکات''
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی: "هەوڵی هەندێک بازنەی بێناوبانگ، مەبەست ناڕوون، نیگای پەرش و بڵاو، ئیرادەی خوار و بانگەشەی کورت بۆ تێکدانی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و هەوڵدان بۆ هاندانی کاری ئیستیفزازی لەلای ئێمە هیچ بایەخێکیان نییە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "هەوڵی هەندێک بازنەی بێناوبانگ، مەبەست ناڕوون، نیگای پەرش و بڵاو، ئیرادەی خوار و بانگەشەی کورت بۆ تێکدانی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و هەوڵدان بۆ هاندانی کاری ئیستیفزازی لەلای ئێمە هیچ بایەخێکیان نییە".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: ''ئەگەر پێویست بکات جارێکی دیکە و بە پێداگرییەوە بیڵێم، چوونی پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی ئەو کۆميسیۆنەی لە پەرلەمان دامەزرا بۆ ئیمرالی بۆ وەرگرتنی پەیامە پێویستەکان لە یەکەم دەم و یەکەم دەست پرۆسەکە زۆر زیاتر بەهێز دەکات. پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی ئامادەیە بەشداری لە شاندێکی لەم شێوەیەدا بکات".
گوتیشی: "هەوڵی هەندێک بازنەی بێناوبانگ، مەبەست ناڕوون، نیگای پەرش و بڵاو، ئیرادەی خوار و بانگەشەی کورت بۆ تێکدانی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و هەوڵدان بۆ هاندانی کاری ئیستیفزازی لەلای ئێمە هیچ بایەخێکیان نییە".
سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لە بوونی ناکۆکی و جیاوازی بیوڕا دەکات لەنێوان مەهەپە و هاوپەیمانی جومهوردا سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، باخچەلی رایگەیاند: "لەسەر ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، هەرگیز هیچ جیاوازییەکی بیروڕا و ناکۆکییەکی سیاسیی لە نێوان پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی و هاوپەیمانی جومهوردا نییە".
ڕاشیگەیاند: "هاوپەیمانی جومهور بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێگاکەی و خەباتە مێژووییەکەی، بە ئیمان و یەکێتیی دەست، هێز، ئامانج، باوەڕ و ئایدیۆلۆجییەوە سەقفی سەدەی نوێ دەگرێت".
