Ali Bayaslan,Ramal Abdullah Mahmood
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "له غه‌ززه تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراوه. نه‌فره‌ت له ئیسرائیل و سته‌م ده‌كه‌م، ئه‌مریكا و سیاسه‌ته دڕندانه‌كه‌ی به نه‌فره‌ت ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ی بۆ پشتیوانی قودس كه له ژێر ناونیشانی
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: "به‌هۆی فریادی نیشتمانی تورك و ئیسلامه‌وه، تازیه‌بارین. دوژمنی هه‌موو ئازارێك له كه‌ركووكه‌وه بۆ قودس، له ته‌له‌عفه‌ره‌وه بۆ قوبرس، له كاشكارهوه بۆ قه‌ره‌باغ، هه‌موو په‌لامارێك، هه‌موو تهڵهكهیهكین و قه‌ڵای شهرافهتمهندیین له‌به‌رامبه‌ریدا".سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، باخچه‌لی: "قودس هی ئیسلامه هاوكات شوێنپێی قوڵی توركێتی هه‌ڵگرتووه. قودس شانازی باوه‌ڕمانه. به گوتنی 'رۆیی' ناڕوا و به گوتنی 'كه‌وت' ناكه‌وێ، به گوتنی 'پایته‌ختی ئیسرائیل' نابێته پایته‌ختی ئیسرائیل'.
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: "له قودس نادادی، ماف خواردن و نایه‌كسانیی ده‌سه‌ڵاتداره. شوێنی شه‌رافه‌تمه‌ندیی پێغه‌مبه‌رمان، جێگه‌ی ئیسرا و میعراج، یه‌كه‌مین شاری قیبله‌مان، له ده‌ستی سته‌مكاراندایه. ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر سته‌مدا بێده‌نگ بێت، شه‌یتانی بێ زمانه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: "له غه‌ززه تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراوه. نه‌فره‌ت له ئیسرائیل و سته‌م ده‌كه‌م، ئه‌مریكا و سیاسه‌ته دڕندانه‌كه‌ی به نه‌فره‌ت ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، باخچه‌لی: "وه‌ك بڵێی ناوچه‌كه وه‌ك به‌رمیله باڕوتی لێهاتووه. ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت. به‌داخه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا وای لێ دێت. ئه‌وه‌ی ژیر بێ دوای ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل باسی هه‌ماهه‌نگی و ئاشتی ناكات له ناوچه‌كه. میوه‌ی ژه‌هراویی كاركردنی لۆبی زایۆنیزم، ناسه‌قامگیری تره‌مپ و سیاسه‌تی دڕندانه‌ی ناتانیاهۆ پێگه‌یشت".