Salih Bilici
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "جیھانی ئیسلامی لە تاقیکردنەوەی قودسدا سەرکەوتوو نەبوو، ھەر ئەو نا ھەموو مرۆڤایەتیش بەھەمان شێوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەی بۆ پشتیوانی قودس کە لە ژێر ناونیشانی "نەفرەت لە ستەم و پشتیوانیی لە قودس"لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەری پشتیوانی لە قودس گوتيشی: ''قودس تەنیا شارێک نییە، تاقیکردنەوەیەکە، قیبلەیە، ئەگەر یەکەمین قیبلەمان نەپارێزین ئەوە دوا قیبلەکەشمان لە ئاساییشدا نابێ''
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند کە لای ئەوان قودس وەک چاناککالە وایە.
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر رووداوەکانی فەڵەستین رایگەیاند "نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە بەرامبەر داگیرکاری قودس لە ساڵی ١٩٦٧ بێ دەنگ ماوەتەوە، تەنھا سەیری گشت کارە ناڕەوا و نایاسایی و بێ رەوشتەکانی ئیسرائیل دەکات و زەمینەیان بۆ ساز دەکات. ئایا بۆچی دەڵێم "جیھان لە پێنج گەورەترە"؟ چونکە بەدەر لە ستەمکردن لە جیھان ھیچ شتێکی دیکە نابینن. کەواتە چی دەڵێین؟ بژی دۆزەخ بۆ ستەمکاران".
ئەردۆغان گوتى: "تەنھا زمان کە ستەمکار لێی تێبگات، ئەویش ھێزە ھێز. ئەگەر گشت مووسڵمانان و جیھان یەکبگرن و دژی ئەو ستەمە بوەستنەوە، ئەوا باوەڕ بکەن ئیسرائیل تەنھا بەو لۆبیانەی کە پشتی پێ بەستوون ناتوانێ بەردەوام بێ لەو کارە ناماقوڵانە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "لە ساڵی ١٩٤٧ەوە ئیسرائیل چی بوێ ئەوە دەکات، ئێستاش بێباکانە بەردەوامە لە رێگاکەی. ناتوانین ئەم راستیانە پشتگوێ بخەین. بە دوا بڕیاری ئەمریکا جارێکی دیکە دەست بردرا بۆ مەحرەمییەتی قودس. تا دێ بە شێوەیەکی توند بە ھێڵکێشانی زایۆنی رادیکاڵانە مزگەوتی ئەقسا پیس دەکرێ. ھێشتا مزگەوتی ئەلخەلیل لە ژێر داگیرکاریدایە و ئێمەی مسوڵمانیش جگە لە ئیدانەکردن ھیچی دیکە ناکەین و ھیچی دیکەمان پێناکرێ".
سەرکۆماری تورکیا لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا داوای لە خەڵکی ئیسرائیل کرد کە دژ بە کردەوە تێکدەرانەی حکوومەتەکەیان بوەستنەوە.
ئەردۆغان گوتی: "بە روونی قسە دەکەم، ھەرچەندە مووسڵمانان لە شەڕ و پێکدادانەکان و ناکۆکییەکانی نێو خۆیان توند و بێ ویژدان بن، ئەوا ئەوەندەش لە بەرامبەر دوژمنەکانیان ترسنۆکن و بوێر نین".
ئەردۆغان لەبارەی ھەنگاوەکانی ئیدارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد "ئەو ھەنگاوانەی ئیدارەی ئەمریکا کە ھەروەکو لە پرسی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و، لەبارەی دەوڵەتی تیرۆر ئیسرائیلیش ھاویشتوویەتی رۆژێک دێ بە رووی خۆی دەگەڕێتەوە. بەم ھۆیەوەش گەلی ئەمریکا پێویستە دەنگی ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر ھەڵەکانی ئیدارە (ئیدارەی ئەمریکا)، بەرز بکاتەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ھەڵوێستی ئاشكراى وڵاتەکەی بەرامبەر رووداوەکانی فەڵەستین کرد و زیاتر روونیکردەوە: "تورکیا وڵاتێکە کە بە ھەوڵی دیپلۆماتیکی و گشت ئەو ھەنگاوە بەرجەستانەی ناویەتی، ھەڵوێستی خۆی لە پرسی فەڵەستین و قودس نیشانداوە. لە دوای ئەم پێشھاتانەی دواییش ھەڵوێستی خۆمان بە روونی نیشانداوە. ھاوکات بە ئامانجگرتنی تورکیا و شەخسی خۆم لەلایەن ئیسرائیل، نیشاندەر و کاریگەری ئەو ھەڵوێستە دروستەیە. بەڵام باوەڕمان بەوەیە کە تەنھا خوا سەرکەوتووە. با ھەرچەندە چەکی ناوەکی و چەکی دیکەی ھەبێت ئەوا تەنھا چەکی خوا راستییە". .