Mazın Asad
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
باتمان - AA
چەکدارانی پەکەکە دوای ئەوەی لە ھێرشێکی چەکداریدا مامۆستایەکیان لە شارۆچکەی کۆزلوک لە شاری باتمان کوشت، ھێرشێکی دیکەیان بۆ سەر بنکەی جەرندرمە لە شارۆچکەکە ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای باتمان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ھەڵیانکوتایە سەر ئۆتۆمبێلێک کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکە سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی کۆزلوک نەبوو و پاشان لە نزیک ئەو شوێنە ھێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی دیکە ئەنجامدا.
لە ھێرشەکەدا لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە مامۆستایەک بووە قوربانی و کەسێکی دیکەش بە سووکی بریندار بوو.
ھێزکانی ئەمنی کاتێک لە شوێنی رووداوەکە لە بەردەم بنکەی جەندرمەی شارەدێی بەکیرھان کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرد، تیرۆریستان لە ئۆتۆمبێلێکدا ویستیان ھەڵبَین و پاشان ئۆتۆمبێلەکە تەقییەوە و بەھۆیەوە دوو سەرباز و ھاووڵاتییەک بریندار بوون. بریندارەکان دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەکان گواسترانەوە.
یەکێک لە تیرۆریستییەکان کە ھێرشەکەی ئەنجام دابوو، کوژرا.
ھێزەکانی ئەمنی لە دوای رووداوەکە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکە دەستپێکرد.