Haydar Toprakçı
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
دێرسم- AA
لە کێڵگەیەکی گوندی کۆپوزلەر سەر بە پارێزگای دێرسم، بێچووە هەڵۆیەک دۆزرایەوە، دواتر لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پاراستنی سروشت و پاڕکە گشتییەکان خرایە ژێر چاودێرییەوە.
بێچووە هەڵۆکە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە دۆزرایەوە و دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی پاراستنی سروشت و پاڕکە گشتییەکانی دێرسم-ی لێ ئاگادار کردەوە.
تیمەکان سەردانی گوندەکەیان کرد و پشکنینی ڤێتەرنەرییان بۆ بێچووە هەڵۆکە کرد.
دوای دڵنیابوون لە تەندروستی، باڵندەکە خرایە ژێر چاودێرییەوە و، بڕیارە هەرکات توانی بفڕێت بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو سروشتی ئەو ناوچەیەی کە لێی دۆزراوەتەوە.