Abdullah Shukur
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک کە بەھۆی گازی سرووشتی لە قاوەخانەیەکی شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا روویدا، حەوت کەس برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، لە شەقامی نەجاتیبێی گەڕەکی قزڵای شاری ئەنقەرە، تەقینەوەیەک بەھۆی گازی سرووشتی لە قاوەخانەیەک روویداوە کە لە نھۆمی سەرەوەی باڵەخانەیەک بووە.
بەم ھۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کران.
ھاوکات لە ئاکامی تەقینەوەکە حەوت کەس برینداربوون و جامی بەشێکی دوکانەکانی ئەو شوێنە بەھۆی بەرزی دەنگی تەقینەوەکە شکان.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئەو ئاگرەیان کوژاندەوە کە بەھۆی تەقینەوەکە سەریھەڵدابوو.