ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "ئیرادە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی بەردەوام بە رووخاندنی دیواری تیرۆر بەدی دێت"
ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "جەخت لەوە کرایەوە کە لە جوگرافیای دراوسێدا ڕێگە بە دەرکەوتنی تیرۆر و زەمینەسازی بۆ فراوانخوازی لەسەر ئەم بنەمایە نادرێت".

Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا وێرای بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی پەرلەمانی تورکیا لە ئاراستەی تورکیای بێ تیرۆر، ڕادەگەیەنێت، "ئیرادە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی بەردەوام بە رووخاندنی دیواری تیرۆر بەدی دێت".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا کە لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار بڵاو کراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی پەرلەمان بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر کراوە و ئەو هەوڵانە بەرز نرخێندراوە و تێدا هاتووە: "بە ئاراستەی تورکیای بێ تیرۆر هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنی هەوڵەکانی پەرلەمان کرا و ئیرادە بۆ گەرەنتی ئاسایشی بەردەوام بە ڕووخانی دیواری تیرۆر جەختی لێ کرایەوە".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هەروەها وێرای ئاماژەدان بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە و فەتۆ و داعش، ڕایگەیاندووە: "جەخت لەوە کرایەوە کە لە جوگرافیای دراوسێدا ڕێگە بە دەرکەوتنی تیرۆر و زەمینەسازی بۆ فراوانخوازی لەسەر ئەم بنەمایە نادرێت".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئاماژە بە هێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل کراوە و هاتووە: "سەرنج بۆ سیاسەتەکانی ئیسرائیل کە کارەساتێکی مرۆیی لێ بووەتەوە ڕاکێشرا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەرکێکی هاوبەشی مرۆییە کە بەرپرسان وەڵامدەر بن".
لەبارەی پرس قوبرس کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا وەک دۆزێکی نیشمانی ناوی هێناوە، ئەنجوومەنەکە رادەگەیەنێت: "وەک دۆزێکی نیشتمانی لە پرسی قوبرس'دا، جەخت لە ڕێگەچارەی دوو وڵات لەسەر بنەمای یەکسانی سەروەری و پێگەی نێودەوڵەتی یەکسان کرایەوە".
لە ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هەروەها بە تایبەتی باس لە دۆزی فەڵەستین و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کراوە و ڕایگەیاندووە: "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا دەستبەجێ هەڵوێستی هەبێت و دەرخەری ئەو ئیرادەیە بێت کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیشان درا".
هەروەها هاتووە: "تورکیا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی هەموو ئەو هەنگاوە ئەرێنیانەی کە بە ئاراستەی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی (لە فەڵەستین) دەنرێن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن