Serhat Zafer
21 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2023
سیواس - AA
ئەشکەوتە بەردینەکان لە شێوازی ژوور بە ژوورەکان کە لە سیواس خۆرهەڵاتی تورکیا هەڵکەوتوون، لە پێشوازی گەشتیاراندایە.
ئەو ئەشکەوتە مێژوویانە بە هەزاران ساڵ تەمەنەیانە و لە قەزاکانی گورون و زارا سەربە پارێزگای سیواس هەڵکەوتوون.
قەزای گورون بە بوونی ئەو ئەشکەوتە بەردینانە، بووتە شوێنێکی جیاواز مێژوویی و سروشتی لە ناوچەکەدا و وەک یەکێک کۆنترین شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە ئانادۆڵو، بووەتە جێی سەرنجی خەڵک.
ئەو ئەشکەوتانە کە لە شێوەی ژوور بە ژوورن و لە تەنیشت یەک لە داوێنی چیایەکدا هەڵکەوتوون و هاوشێوەی کۆمەڵە شوقەیەکن بە سێ یان پێنج نهۆمەوە.
مەزندە دەکرێت مێژووی ئەم ئەشکەوتانە بۆ سەردەمی هیتییەکان بگەڕێتەوە کە بە شێوەی ژوورەکانی چەند نهۆمی دروست کرابن.
سەرۆکی شارەوانی گوردن نامی چیفتچی لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕوونی کردەوە کە، گومانی ئەوە هەیە کە ئەشکەوتەکان مێژوویان بۆ چوار هەزار ساڵ بەر لە ئێستا بگەڕێتەوە.
نامی چیفتچی جەختی لەوە کردەوە کە لە سەردەمی هیتییەکاندا مرۆڤەکان لەم ئەشکەوتانەدا دەژیان.
یەکێکی دیکە لەو ئەشکەوتە مێژوویانە، ئەشکەوتی بەردی تۆدورج لە گوندی تۆدورگی سەر بە قەزای زارا سەر بە پارێزگای سیواس هەڵکەوتووە.
لە گوندەکەدا نزیک بە ١٠٠ ئەشکەوت هەیە کە چەندین ساڵ پێش هەڵکەندراون و مرۆڤەکان تێدا نیشتەجێ بوون. مەزندە دەکرێت مێژووی ئەو ئەشکەوتانە بۆ سێ هەزار و ٢٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا بگەڕێتەوە و پەیوەندی بە شارستانییەتە جیاجیاکانی ئەو سەردەمانەدا بێت.
بوونی ئەو ئەشکەوتە یەک لە دوای یەکانە سەرنجی زۆری گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.