Abdullah Shukur
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
ھاتای - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە پەرلەمان ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەبوو. ھاوپەیمانی جمھوور سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەی لە گۆڕەپانی ئیتفایەی شاری ھاتای گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ ١٦یەمین کۆبوونەوەی جەماوەریمان ئەنجام دەدەین. گەل دوای ٣٣ رۆژی دیکە دەچێتە سەر سندووقی دەنگدان. ئەوانیش (پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن)، تا ئێستا شەڕیانە لەسەر لیستی ناوەکان لە ئەنقەرە".
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان گوتی: "ئەمڕۆ لە پەرلەمان ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەبوو. ھاوپەیمانی جمھوور سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا".
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنی مستەفا شەنتۆپ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا گوتی: "پێش ئێستا گفتوگۆم لەگەڵ بەرێز باخچەلی کرد، گوتم ئینشائەڵڵا ئەم یەکگرتنەمان لە سەرتاسەری وڵات وەک ھاوپەیمانی جمھوور سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەھێنێت".