Salih Bilici
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
قه‌یسه‌ری - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له مه‌یدانی كۆماری قه‌یسه‌ری، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و جه‌هه‌په‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هاوپه‌یمانه كه مارشی سه‌ربه‌خۆییمان ناڵێنه‌وه. ئه‌و جه‌هه‌په‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دایه كه ئاڵاكه‌مان له كۆنگره‌كانیدا هه‌ڵ ناكات. به‌داخه‌وه ئییی پارتی-ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: ''ئێمه هاوپه‌یمانی جمهورمان بۆ تاهه‌تایه دامه‌زراندووه. ئه‌مه‌تان له ١٥ی ته‌مووزدا بینی، به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆحیه‌تی یهنیكاپی له حەوتی ئابدا جارێكی تر بینیتانه‌وه. سه‌رله‌نوێ هاوپه‌یمانی جمهور رۆڵی هه‌بوو له فراوانكردنی ماف و ئازادییه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له‌و كارانه‌ی له په‌رله‌مان ئه‌نجامماندا له‌باره‌ی سه‌رپۆش و گۆڕانكاری ده‌ستووردا. مانشێتی '٤١١ ده‌ست بۆ پشێوی هه‌ڵبڕا'یان دانابووه، ئه‌و ٤١١ ده‌سته له راستیدا ده‌یگووت چیی؟ ده‌یگووت هاوپه‌یمانی جمهور. دووباره هه‌ر به‌م هاوپه‌یمانییه یاری ئه‌وانه‌مان تێكدا كه دهیانویستت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بگۆڕن بۆ پشێوی".