Mazın Asad
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
پەکین - AA
سەرکۆماری تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ھەماھەنگی رێگاوبان و ئەنجامدامی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ گەیشتە پەکینی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ئەردۆغان کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی ئێوارە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پەکین گەیشت و لە لایەن باڵیۆزی تورکیا لە پەکین عەلی مورات ئەرسۆی و باڵیۆزی چین لە ئەنقەرە یۆ یۆنگ یانگ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکرا.
شاندەکەی ئەردۆغان لە ھەریەک لە ھاوسەری ئەمینە ئەردۆغان، جێگری سەرۆکوەزیران توغرول تورکەش، وەزیری داد بەکر بۆزداغ، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابوری نیھاد زەیبەکچی، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان بەرات ئاڵبایراک، وەزیری گواستنەوە، گەیاندن و دەریاوانی ئەحمەد ئاسڵان پێکھاتووە.
-ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ کۆدەبێتەوە.
سەرکۆماری تورکیا لە ١٤ و ١٥ی ئەم مانگە بەشداری کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ھەماھەنگی رێگاوبان دەکات و دواتر دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ ئەنجام دەدات.
ئەردۆغان لە ١٤ی ئایار بەشداری لە کۆبوونەوەی دیالۆگی ئاست باڵای کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ھەماھەنگی رێگاوبان دەکات و دواتر لە مێزی بازنەیی گوتارێک لە کۆبوونەوەی سەرکردەکان پێشکەش دەکات و پاشان لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان ژمارەیەک دیدار ئەنجام دەدات.
کۆڕبەندەکە لە ژێرناونیشانی "رێگاوبان: ھەماھەنگی بۆ خۆشگوزەرانی ھاوبەش" ساز دەکرێت کە پێشبینی دەکرێت تاوتوێی کاری ھاوبەش لە بابەتەکانی ژێرخان، گواستنەوە، ئابووری، بازرگانی، وەبەرھێنانی پیشەسازی، وزە و سەرچاوەکانی وزە، پشتیوانی دارایی، پەیوەندی نێوان گەلان، پاراستنی ژینگە و دەریاوانی بکرێت.
لە کۆڕبەندەکەدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سەرۆکی بانکی جیھانی کیم یۆن جیم، سەرۆکی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی کریستین لاگار و سەرۆکی ٢٩ وڵاتی جیھان و زیاتر لە ٢٥٠ وەزیری وڵاتان بەشداری دەکەن.