Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەراسیمێکی شایستە پێشوازی کرد لە سەرۆکی ڤەنزویلا، نیکۆلاس مادورۆ.
مەراسیمەکە کە لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار تورکیا بەرێوەچوو تیایدا بە مارشی هەردوو وڵات پێشوازی لە مادورۆ کرا.
لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوە مەهمەت ئۆزهاسەکی، وەزیری ئابووری نیهات زەیبەکچی، وەزیری خۆراک ، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابا، جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئومید دوندار و سکرتێری گشتی سەرۆکایەتی کۆمار فەخری کاسرگا بەشداربوون.