Mazın Asad
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێمە بێ ھیچ جیاوازییەک ھیواخوازین گشت دۆستانی لاتین لە نێو ئاشتی، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بژین. ھاوکات دەستێوەردانی دەرەکی بە کارێکی دروست نابینم و خستنەڕووی دیپلۆماسی و سیاسەتی نێودەوڵەتی بە کاری سوودبەخش دەبینم. باوەڕمان وایە لەسەر ئیرادەی گەل ھیچ ھێزێکی دیکە نییە و پێمانوایە دەستێوەردانی دەرەکی زۆرجار کێشەکان قولتر دەکات. ھیواخوازین کێشەکانەکانی ئەم دواییەی ڤەنزوێلا بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر دەبێت".
دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ڤەنزویلا نیکۆلاس مادورۆ و کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەردوو وڵات لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش بۆ ھەردوو سەرکردە ساز کرا.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە لەگەل مادورۆ کۆکبوون لەسەر ئەنجامدانی دووەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی کاری ھاوبەش بە زووترین کات لە نێوان ھەردوو وڵات.
سەرکۆماری تورکیا روونیشی کردەوە کە پێنج رێککەوتننامە لە نێوان ھەردوو وڵات واژوو کرا و راشیگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا بە تایبەتی ھەڵسەنگاندنیان لەسەر ھەنگاونان بۆ پەرەپێدانی کاری ھاوبەش لە بواری وزە و بازرگانی کردووە و تاوتوێی کاری ھاوبەشیش لە بوارەکانی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، گواستنەوە، گەشەپێدان و پیشەسازی بەرگری کردووە.
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتینی تادێت گەشە دەسێنێت و گوتیشی: "ئێمە بێ ھیچ جیاوازییەک ھیواخوازین گشت دۆستانی لاتین لە نێو ئاشتی، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بژین. ھاوکات دەستێوەردانی دەرەکی بە کارێکی دروست نابینم و خستنەڕووی دیپلۆماسی و سیاسەتی نێودەوڵەتی بە کاری سوودبەخش دەبینم. باوەڕمان وایە لەسەر ئیرادەی گەل ھیچ ھێزێکی دیکە نییە و پێمانوایە دەستێوەردانی دەرەکی زۆرجار کێشەکان قولتر دەکات. ھیواخوازین کێشەکانەکانی ئەم دواییەی ڤەنزوێلا بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر دەبێت".