Abdullah Shukur
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و تیلەرسن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کاتژمێر ٠٧:٤٠ ی ئێوارە بەکاتی ناوخۆی تورکیا دوور لە چاوی کامێراکان دەستی پێکرد.
تیلەرسن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سبەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کۆدەبینەوە و دواتر ھەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز دەکەن.
لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکاندا تاوتوێی پرسە دوو قۆڵییەکانی پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و بە تایبەتیش ھاوکاری چەکی ئەمریکا بۆ رێکخراوی تیۆریستی پەیەدە/پەکەکە دەکرێت و لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکانیش ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە ١١ی شوبات دەستی پێکرد، سەردانی ھەریەک لە وڵاتانی میسر، کوێت، ئوردن و لوبنانی کرد و ئێوارەی ئەمڕۆش گەیشتە ئەنقەرە، ناوبراو دواجار لە ٣٠ی ئاداری ساڵی رابردوو سەردانی ئەنقەرە و لە ١٠ی تەمووزیش سەردانی ئیستانبوڵی کردبوو.