Meltem Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
16 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ریکس تیلەرسن لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەدان.
چاوشئۆغڵو دەوروبەری کاتژمێر ٠٩:٤٥ لە دەروازەی ئەنقەرە پاڵاس پێشوازی کرد لە تیلەرسن. هەردوولا لە پێش ئاڵای تورکیا و ئەمریکا وێنەیان گرت و دواتر بۆ کۆبوونەوەی دووقۆڵی چوونە نهۆمی سەرەوە.
لەو کاتەدا چاوشئۆغڵو لە بارەی مێژووی ئەنقەرە پاڵاسەوە زانیاری دا بە هاوتا ئەمریکییەکەی.
دواتر چاوشئۆغڵو و تیلەرسن بەشداری کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وڵات دەکەن و پاشان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام دەدەن.