Kaan Bozdoğan
15 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ١٥ی تەمووز رۆژی دیموکراسی و یەکێتیی نیشتیمانیی، پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتی: "نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو قارەمانانەمان دەکەین کە لە ١٥ی تەمووزدا بۆ بەرگرییکردن لە دەوڵەت، گەل، ئایندە و ئیرادەیان شەهید بوون، نزای شیفای خێرا بۆ کەمئاندامانی رووداوەکان دەکەین، سوپاسی هەموو ئەو خوشک و برایانەشمان دەکەین کە رێگەی هەڵهاتن بە کودەتاچییان نادەن. ١٥ی تەمووز رۆژی دیموکراسی و یەکێتیی نیشتمانییمان پیرۆز".
سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ پەیامەکەیدا لەپاڵ ئاڵای تورکیا وێنەی ئەو تانکەی کودەتاچییانیشی بڵاوکردەوە کە لە ١٥ی تەمووزدا لەلایەن هاووڵاتییانەوە دەستی بەسەرداگیرا.