Mümin Altaş
16 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ-دا، باس لە بەدواداچوونی بابەتەکانی لووتکەی ناتۆ کرا و بیروڕا سەبارەت بە پێشھاتەکانی سووریا ئاڵوگۆڕکرا.
هەروەها ئهردۆغان هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کە لە هێلسینکی بەرێوەدەچێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.