Andaç Hongur
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ، لەپاڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێی پرسی رۆژھەڵاتی دەریای سپی و پێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.
ئەردۆغان لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە ئەو لایەنەی بووەتە ھۆی دروستکردنی نائارامی لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی، تورکیا نییە.
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا بە ھاویشتنی ھەنگاوی بەرجەستە ئەوەی سەلماندووە کە لایەنگری کەمکردنەوەی گرژی و دیالۆگە لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی.