Bilal Altıok
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
بوردور - AA
دەرياچەى سالدا، لە شارۆچكەى يەشيلئۆڤا لە پارێزگاى بوردور لە توركيا، كە بەهۆى جوانى ئاوى روونى فەيروزى و لمە سپييەكەى بە "مالديڤەكانى توركيا" ناسراوە، لەگەڵ لێدانى هەورە بروسكە لە كەشوهەوايەكى داخراودا جوانييەكى بێوێنە دەبەخشێت.
سەرەڕاى كەشوهەوا داخراوەكەی و باران، لە ناوچەى دوورگە سپييەكان لە دەرياچەكە رەنگى فەيروزى زۆر بە باشى دەبينرێت و لمە سپييەكەى پانتاييەكى زۆرى داپۆشيوە، بووەتە جێى سەرنجى گەشتياران.
گەشتياران، تێربوون لە بينينى جوانى لمە سپييەكە، ئاوە رووناكە فەيروزييەكە و هەورە رەشەكان، و فۆتۆيەكى زۆريان گرت.
ئەو هەورە رەشانەى كە لە بەر لە باران بارین لە سەر دەرياچەكە كۆببونەوە و بروسكەكان ديمەنێكى سەرنجراكێشى بەخشى.
- "لەو شوێنانەى كە بينيومن ئێرە لە هەمووى جياوازترە"
گەشتيارێك كە لە ئوردنەوە هاتووە بە ناو غازى قابن، لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوە كرد كە دەرياچەى سالدا زۆر بێوێنەيە و رەنگەكان و كەشوهەواى دەرياچەكە زۆر سەرنج راكێشە.
ياسەمين دۆنمەز كە لە كوتاهياوە و بۆ يەكەم هاتووەتە سەر دەرياچەكە، گوتى، "ئەمڕۆ لەم كەشوهەوا داخراوەدا دەرياچەکە زۆر بە جياوازى دەبيندرێت. جوانييەكى جياوازمان بينى، زۆر جوان بوو".