Ayşe Yıldız,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له بوردور، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانی شاره‌كه، عه‌لی ئۆركون، كۆبووه‌وه.
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناچارن كاری زیاتر بكه‌ن و، گوتی: "نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز، به‌ڵكو هه‌موو پێشهاته‌كانی دوای ئه‌وه‌ش، وه‌ك پێشهاته‌كانی سووریا، ئه‌وه‌ی ئێستای مووسڵ، پێشهاته‌كانی باكووری عێراق، كه‌سانێك هه‌موو ئه‌وانه دێننه ئاراوه، كه ناتوانن بوونی توركیایه‌كی به‌هێز هه‌رس بكه‌ن و نایخوازن. ئێمه‌ش به‌هێز ده‌بین. توركیا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی توانایه‌كی به‌هێزه. له‌سه‌ر خاكی نیشتمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند دانیشتووین".