Bilal Altıok,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
بوردور - AA
تونجای و ئه‌شه كه‌یك، هاوسه‌ری یه‌كترن و له پارێزگای بوردوری توركیا، كاری گرتنی گوڵاو و رۆنی گوڵ ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه به هه‌مان شێواز درێژه‌ی هه‌یه و پیشه‌ی باپیریان بووه.
تونجای و ئه‌شه كه له گوندی ئیلیاس له قه‌راغ ده‌ریاچه‌ی بوردور له پارێزگای بوردور كه با گوڵ و ده‌ریاچه به‌ناوبانگه، داده‌نیشن، به‌شێوازی نه‌ریتی دێرین كه له باپیر، دایك و باوكیانه‌وه فێربوون و ماوه‌ی نزیكه‌ی ٢٠٠ ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، گوڵاو و رۆنی گوڵ ده‌گرن.
له گونده‌كه‌دا كه له ٣٥٠ ماڵ پێكهاتووه، له ساڵانی ١٩٩٠هكاندا سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی به‌م شێوازه گوڵاو و رۆنی گوڵ ده‌گرت به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها تونجای و ئه‌شه له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه به‌رده‌وامن.
گوڵه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر ده‌كوڵێنرێن و رۆنهكانیان به گرام (گرامی به نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار) به كڕیارانی ناوخۆی توركیا و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، فه‌ڕه‌نسا و كه‌نه‌دا، ده‌فرۆشرێن و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و جوانكاریی به‌كارده‌هێنرێن.