Muhammet Ali Kemal
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی دەیویست هەمان ئەو ئازارانەی لە لیبیا، سووریا و عێراق روودەدەن لە تورکیا دووبارەی بکاتەوە، بەڵام میللەتەکەمان وانەیەکی مێژوویی پێدان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا کۆبوویەوە و گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لە گوتەکەیدا رایگەیاند ''ئەوانەی کە هەوڵی کودەتاکەی ١٧-٢٥ی کانوونی یەکەم لەلایەن دەزگای دادوەری و پۆلیسەوە، وەک کێشەیەکی کەسیی من تەماشا دەکەن و لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا چەکدارییەکەی ١٥ی تەمووزەوە هێشتا نەیانتوانیوە حاڵی ببن، بەشێکی ئەم رێکخراوەن کە چاک نابن. لەبەرامبەر ئەوانەدا کە دڵیان بە گەل و نیشتمانەکەیان ناسووتێت و ئێمە مافی ئەوەمان نییە بەزەییمان پێیاندا بێتەوە''.
هەروەها گوتی: ''ئەم گەلە گەلێکی گەورەیە، گەلێکی بەهێزە. ئەم گەلە گەلێکی شەرمن و ترسنۆک نییە، گەلێکی نایاسایی نییە. ئەوانەی کە نایاسایین ئاشکران. ئەوان لە ئیستادا هەڵاتوون، ئێمەش بەدوایانەوەین. با ئەوەتان پێ بڵێم کە ئێمە بەهەستی تۆڵەسەندنەوەوە ئەمە ناکەین، ئەمە لەچوارچێوەی یاسا و دادپەروەریدا دەکەین''.
سه‌ركۆماری توركیا داوای له بازرگانان كرد به هه‌موو هاوڕێیان و هاوكاره‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵێن كه رووی راسته‌قینه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیا رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر توركیا، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆسه‌ر هه‌موو جیهان و گوتی: "ته‌نانه‌ت ره‌نگه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا دۆستان و هاوڕێیانتان هه‌بێت. من ده‌ڵێم پێویسته ئه‌وانه ده‌ربخه‌ن و ئاشكرایان بكه‌ن. پێویسته داواكارانی گشتیی و رێكخستنه‌كانی ئاسایشمانیان لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه. بۆچی؟ چونكه ئه‌وه ئه‌ركێكی هاونیشتمانی ئێمه‌یه. ئێمه چۆك به‌وان داده‌ده‌ین و نه‌ك ئه‌وان چۆك به‌م وڵاته دابه‌ن".
راشیگەیاند "هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی ئەگەر بێت و ئابووری باش نەبێت ناتوانێت درێژە بە چالاکییەکانی بدات، چۆن فەتحوڵڵاچییەکانمان لە سوپا، دادگا، پۆلیس و دەزگاکانی دیکە پاک کردەوە دەبێت ئاواش لە کاری بازرگانی لە جیهان پاکیان بکەینەوە. ئەگەر بێت و سەرچاوە ئابوورییەکانیان لەناو ببەین ئەوکات سەرکەوتوو دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر رایگەیاند "زانیاریم بەدەست گه‌یشتووه كه‌وا هه‌ندێک به‌ربه‌ست و شت له كه‌رتی داراییدا هه‌یه. گفتوگۆ له‌سه‌ر بابهتهكان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بانكه گشتییه‌كان و بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه بكه‌نه هه‌ل، ئه‌وا با ببوورن ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانمان كاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. پاشان ئه‌وانه ناتوانن به ئاسانی له ده‌رگامان بده‌ن و بیكه‌نه‌وه. خۆ به پاره‌ى گه‌ل كار ده‌كه‌ن. به پاره‌ی گه‌ل كارتان كردووه و له كاتێكی ئاوا‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌ستن به‌وه‌ی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانمان دابخه‌ن و تهسكتری بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ببوورن زۆر به روون و ئاشكرایی ده‌ڵێم كه ئه‌وه سووكایه‌تییه".
- ''ئەوەی کە هەوڵ بدات ئەو بەهێزییە بکاتە هەل، ئێمە دژی دەوەستینەوە''
ئەردۆغان ئاشکرای کرد ئەوان هەرگیز سازشیان لەسەر دسپلینی دارایی نەکردووە و ناشیکەن و، رایگەیاند ''سێکتەری بانکیمان بەهێزە بەڵام ئەوانەی کە هەوڵ دەدەن ئەم بەهێزییە بکەنە هەل، ئێمە لەدژیان دەوەستینەوە''
گوتیشی: ''هیچ بانکێک بەهۆی ئەوەی قازانجی دابەزیوە زیانێکی هەمیشەیی پێناگات بەڵام مەترسن لەوەی ئەگەر هات و لە سیاسەتی سو‌و یان قەرزی بانکێکدا شکاندنەوەیەکی نەرێنیتان بینی، لەچوارچێوەی یاسادا لێیان بپرسنەوە''.
- ''قۆناغێکی نوێ لەبەردەم بانکەکاندا دەکرێتەوە''
سەرکۆماری تورکیا، راشیگەیاند ''من دەڵێم کە کاتێک سو‌و کەمی کرد و دەرفەتی پێدانی قەرز زیادی کرد، ئەوا قۆناغێکی نوێ لەبەردەم هەریەک لە دەوڵەت، وەبەرهێنەران و بانکەکان دەکرێتەوە. ئەوەی کە خۆیان لە دانی قەرز دەدزنەوە با بمێنێت، بەڵام ئەو بانکانەی کە بەبیانووی بێ بنەما داوای قەرزەکان دەکەنەوە، ئەوە مانای ئەوەیە لایەنی خۆیان دیاریکردووە''.
گوتیشی: ''چاوەڕێ دەکەم لەمەودوا هەموو بانکەکانمان هەنگاوی گونجاو لەگەڵ ئەو یەکگرتوویی و پێکەوەییەدا بنێن کە وڵات و گەلەکەمانی تێدایە. بەهەموو کارەکتەرەکانی ئابووریمان لەناو ئەوانیشدا بە هەناردەکارانمان دەڵێم 'ئێمە پێکەوە ئەو یارییەمان تێکدا کە لە دژی نیشتمانەکەمان کرا. هەر پێکەوە ئامانجەکانمان وەدی دەهێنین'. بۆ ئەمەش هەرچییەک بکەوێتە سەر شانی دەوڵەت و حکوومەت من وەک سەرکۆمار دەبمە چاودێری ئەنجامدانی''.